یوسرا بەشداری لە زنجیرەیەکی نوێدا دەکات

یوسرا بەشداری لە زنجیرەیەکی نوێدا دەکات
خانمە ئەکتەری میسری یوسرا، بەشداری لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی نوێدا دەکات کە بەناوی "خیط حریر"ـە.

راگەیانەکانی میسر بڵاویانکردووەتەوە، کاری وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە دەستی پێکردووە و بڕیارە له‌ مانگی ره‌مه‌زانی ئەمساڵدا په‌خشبكرێت و‌ ده‌رهێنه‌رەکەی هانی خلیفه‌یە.
دیمەنەکانی دەستپێکی ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە لە یەکێک لە شوقەکانی لە ناوچەی شەشی ئۆکتۆبەر دەستیپێکرد و ستافی کارەکە ئامادەبوون.
هه‌ریه‌ك له‌ نەجلا بدر، شیرین رەزا، كەریم فەهمی و سەمر مورسی، لە زنجیرەکەدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
Top