ئەکتەری هیندی سانجای دۆت ئازادکرا

ئەکتەری هیندی سانجای دۆت ئازادکرا
ئەکتەری سینەمایی هیندی سانجای دۆت، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند سالێک لە زینداندا بوو، ئازادکرا.

ئەو ئەکتەرە سینەماییە بەهۆی هەڵگرتنی چەکێکەوە زیندانی کرا کە گومانی ئەوەی لێدەکرا لە کردەوەیەکی تیرۆرستی بەکارهاتبێت.
دۆت لە ساڵی 2013ـدا زیندانی کرا و بڕیاری پێنج ساڵ زیندانی بەسەردرا، بەڵام بەهۆی رەفتاری باشییەوە لە زیندندا، بەر لێبوردن کەوت و بەر لە وادەی تەواوبوونی ماوەی زیندانیکردنی ئازادکرا.
ئەو ئەکتەرە سینەماییە بە یەکێک لەو سینەماکارانە دەناسرێت کە خاوەنی جەماوەریکی زۆرە و لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.
Top