هەواڵێک لەبارەی دەنگۆی مردنی هونەرمەند سەرکەوت قوربانی

هەواڵێک لەبارەی دەنگۆی مردنی هونەرمەند سەرکەوت قوربانی
چەند لاپەڕەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، هەواڵی مردنی هونەرمەندی میللی سەرکەوت قوربانی بڵاودەکەنەوە، بەڵام هاورێیەکی نزیکی ئەم هەواڵە رەتدەکاتەوە.

سەدرەدین چاوشین، کە ژەنیاری ئامێری سازەو یەکێکە لە نزکترین هاوڕێکانی سەرکەوت قوربانی، بە رووداو-ی راگەیاند "ئەمە تەنیا پڕوپاگەندەیە، سەرکەوت قوربانی نەمردووەو کەمێک بەر لە ئێستا قسەم لەگەڵ برایەکەی کردووە".

گوتیشی "ئەمڕۆ تەندروستی قوربانی بەرەو باشبوون چووە، پزیشکەکان چاوەڕێ دەکەن لە ماوەیەکی کورتدا تەندروستی زۆر باش بێت و لە نەخۆشخانە بێتە دەرەوە".

لە چەند رۆژی رابردوو، سەرکەوت قوربانی لە کاتی گۆرانی گوتندا جەڵتەی مێشک لێیداو تا ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر خەوێندراوە.
Top