رەنگکردنی خەونەکان بۆ یادی هەڵەبجە
پێشانگاکە پڕۆژەیەکی هونەریی مامۆستایانی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانییە بەهاوکاری لەگەڵ دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ.
ئەم چالاکییە هونەرییە کاتژمێر ١٠ـی بەیانی رۆژی ١٦ ئەم مانگە لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەکرێتەوە.
هەمان پێشانگا کاتژمێر چواری ئێواری رۆژی دواتر لە گەلەری زاموا لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.