سزاكانى سه‌ر كۆریاى باكور درێژ ده‌كرێته‌وه
گولاَن-ساڵح محمد
به‌هۆى به‌رده‌وامى حكومه‌تى كۆریاى باكور له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و گوێ نه‌دان به برِیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ئه‌مه‌ریكا سزا ئابوریه‌كانى سه‌ر كۆریاى باكور درێژ ده‌كاته‌وه.
26ـى ئه‌م مانگه سزا ئابوریه‌كانى سه‌ر كۆریاى باكور كۆتایی دێت به‌لاَم له به‌یاننامه‌یه‌كدا حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا درێژكردنه‌وه‌ى سزا ئابوریه‌كانى سه‌ر كۆریاى باكورى بۆ ماوه‌ى ساڵێكى تر رِاگه‌یاند به‌هۆى به‌رده‌وامى كۆریاى باكور له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد كه ئاماده‌یه هه‌موو رِێوشوێنێكى توند بگرێته‌به‌ر بۆ رِێگرتن له‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى كۆریاى باكور.