توركیا داواى هاوكارى له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كات

توركیا داواى هاوكارى له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كات

گولاَن-ساڵح محمد
بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا داواى له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا كرد كه‌ رِوبه‌رِوى رِێكخراوێكى وه‌ك پارتى كرێكارانى كوردستان ببنه‌وه‌.

\"رِه‌جه‌ب ته‌ین ئه‌ردۆگان\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِایگه‌یاند: یه‌كێتى ئه‌وروپا هاوكارى توركیا ناكات بۆ رِوبه‌رِو بونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان و هیچ هه‌نگاوێكى له‌و باره‌وه‌ نه‌ناوه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا داواى له‌ ولاَتانى ئه‌وروپا كرد كه‌ هاوكارى توركیا بكه‌ن و هه‌نگاوى جدى بنێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له‌ درێژه‌ى وته‌كانیدا گوتی: ولاَتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ته‌نها پارتى كرێكارانى كوردستان وه‌ك رِێكخراوێكى تیرۆرستى ده‌ناسێنن و ئاماده‌ نیین رِوبه‌رِوى ببنه‌وه‌ له‌كاتێكدا زۆرێك له‌ ولاَتانى ئه‌وروپی ئه‌ندامن له‌ رِێكخراوى ناتۆ و پێویسته‌ رِوبه‌رِوى ببنه‌وه‌.
"
Top