ئینگلتەرا: کەشتییەک لە دەریای سوور بە هێرشێکی مووشەکی کرایە ئامانج

ئینگلتەرا: کەشتییەک لە دەریای سوور بە هێرشێکی مووشەکی کرایە ئامانج

 

 

 

ڕێکخراوی بازرگانی دەریایی بەریتانیا هەواڵی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کەشتییەک لە دەریای سوور بڵاوکردەوە.

ڕێکخراوی بازرگانی دەریایی بەریتانیا بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هێرشی مووشەکی بۆ سەر کەشتییەک لە دەریای سوور ڕاگەیاند.

بە پێی ئەو ڕاگەیاندنە بڵاوکراوە، کەشتییەک بە دووری ١٤ کیلۆمەتر لە ئاوە کەنارییەکانی یەمەن لە دەریای سوور بە دوو هێرشی مووشەکی کراوەتە ئامانج.

هێرشی دووەم کە بە هاویشتنی دوو مووشەک ئەنجامدرا، زیانی بە کەشتییە ئاماژەپێکراوەکە گەیاند، بەڵام تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەسەر زیانە ئاماژەپێکراوەکان بڵاونەکراوەتەوە.   

هەروەها حوسییەکانی سەر بە ئێران بەبڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان بۆسەرکەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئاندرۆمێدا کە خاوەنەکەی کۆمپانیایەکی بەریتانییە، لە ئەستۆ گرت.

لەلایەکی دیکەوە یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی حوسییەکان لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە باکووری یەمەن ڕاگەیاند.

سەریع جەختی لە بەردەوامیی هێرشەکانی حوسییەکان کردووەتەوە تا ئەو کاتەی کە گەمارۆی کەرتی غەززە بە تەواوی ڕادەگیرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top