سوپای سوریا كۆنتڕۆڵی شاری رستن ده‌كات

سوپای سوریا كۆنتڕۆڵی شاری رستن ده‌كات
راگه‌یاندنه‌كانی حكوومه‌تی سوریا رایانگه‌یاند، شاری رستن كه‌ له‌و مانگانه‌ی دواییدا چه‌ندین خۆپێشاندانی دژی ده‌وڵه‌تی به‌خۆیه‌وه‌ دیبوو له‌لایه‌ن سوپاوه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌.


ئاژانسی ره‌سمی سانا سوریا ده‌ڵێت، دۆخی ئه‌و شاره‌ ئاسایی بوه‌ته‌وه‌ و بۆ دۆخی جارانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ ده‌ڵێت، كه‌ سوپای وڵات هه‌موو شاری گرتوه‌.

راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تانك و زریپۆشه‌كانی سوپا له‌ هه‌موو شوێنێكی شاردا جێگیر كراون.
Top