میسر.. حزبی نوری سه‌له‌فی ئاماده‌یه‌ رێز له‌ په‌یماننامه‌ی ئاشتی میسری- ئیسرائیلی بگرێت

میسر.. حزبی نوری سه‌له‌فی ئاماده‌یه‌ رێز له‌ په‌یماننامه‌ی ئاشتی میسری- ئیسرائیلی بگرێت
له‌میسر حزبی نوری سه‌له‌فی ئاماده‌یی خۆی پیشاندا بۆ رێزگرتن له‌په‌یماننامه‌ی ئاشتی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئیسرائیل به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیشدا به‌ڵێنیدا كار بۆ هه‌مواركردنی به‌نده‌كانی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌بكات.
ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌ سه‌له‌فییه‌ له‌سه‌ر پرسی ئه‌و په‌یاننامه‌یه‌ سه‌ربای ئه‌وه‌ی له‌ دوو توێی به‌یاننامه‌یه‌كی حزبه‌كه‌دا هاتووه‌، دیسان له‌میانه‌ی ئه‌و دیداره‌شدا ئاماژه‌ی پێكراوه‌ كه‌\" یوسرا حه‌مماد\"" وته‌بێژی حزبی نور له‌گه‌ڵ رادیۆی سوپای ئیسرائیل ئه‌نجامیداوه‌و تیایدا رایگه‌یاندووه‌، حزبه‌كه‌یان رێز له‌ رێكه‌وتننامه‌ی ئیمزا كراوی ساڵی 1979 ده‌گرێت كه‌ له‌نێوان قاهیره‌و ته‌لئه‌بیبدا هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌.
حزبی نوری سه‌له‌فی یه‌كێكه‌ له‌و حزبه‌ توندڕه‌وانه‌ی میسر كه‌ هه‌ڵوێستی توندی هه‌بووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئیسرائیل له‌ناوچه‌كه‌دا."
Top