\"له‌ئه‌ڵمانیا شوێنێک نیه بۆ رق و دوژمنایه‌تیکردنی بیانی\"""
* ئه‌ڵمانیا پابه‌نده به‌یه‌کێتی ئه‌وروپاوه
له‌کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی رۆژی 24-12 له‌به‌رده‌م 70 چالاکوانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا له‌ناویاندا ئه‌ڵمانی به‌ڕه‌گه‌ز بیانی، سه‌رۆکی ئه‌ڵمانی له‌وتاره‌که‌یدا که ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و چاودێرانی سیاسی به وتارێکی جددی و ئاڕاسته‌کراو وه‌سفیانکرد، پابه‌ندبوونی وڵاته‌که‌ی به‌یه‌کێتی ئه‌وروپاوه دووپاتکرده‌وه، له‌وباره‌یه‌وه وتی: ئه‌وروپا نیشتمانی هاوبه‌ش و میراتی به‌نرخمانه‌و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ریته گه‌وره‌کانی ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ و یه‌کسانی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات.
* ئه‌ڵمانیا دژی جیاوازی ره‌گه‌زی و توندڕه‌وی کار ده‌کات
سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا له‌وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌کێشه‌یه‌کی هه‌ستیار کرد که له‌ئیستادا رایگشتی ئه‌ڵمانیای پێوه سه‌رقاڵه، ئه‌ویش ئه‌و زنجیره تاوانه‌یه که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌رهه‌ق به‌بیانییه‌کان له‌لایه‌ن (نازیه) نوێیه‌کانه‌وه ئه‌نجامدراوه، سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا له‌وتاره‌که‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر پیکه‌وه‌ژیان کرده‌وه له‌سایه‌ی ئارامی و ئاسایش‌دا، له‌و باره‌یه‌وه وتی: ئێمه تووشی شۆک بووین کاتێک زانیمان تاوانباران هه‌ڵگری بیری ره‌گه‌ز په‌رستین و ساڵانێکه نه‌خشه بۆ کوشتنی که‌سانێکی بێتاوانی به‌ڕه‌گه‌ز بیانی ده‌کێشن، که‌سمان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان نه‌کردووه که له‌وڵاته‌که‌ماندا ئه‌و کارانه رووبدات، هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا دووپاتیکرده‌وه‌و وتی: لێره له‌م وڵاته‌دا شوێنێک نیه بۆ رق و دوژمنایه‌تی خه‌ڵکانی بیانی بۆ توندوتیژی یان سه‌رکێشی و توندڕه‌وی سیاسی) کریستیان ڤۆڵڤ له‌کاتێکدا وتاری ساڵانه‌ی خوێنده‌وه که ئه‌ڵمانه‌کان به‌تایبه‌تی و ئه‌وروپا به‌گشتی له‌سه‌ر خوانی جه‌ژنی له‌دایکبوون بوون و ئاڕاسته‌یکردن که ده‌بێت دڵیان بۆ که‌سانی تر کراوه‌بێت.
* کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی کراوه‌یه‌و بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی کار ده‌کات
سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند که کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌ی وه‌ک ئه‌ڵمانیا گرنگه هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تی خۆی بکات به‌تایبه‌تی له‌یارمه‌تیدانی خه‌ڵکانی تر له‌م جیهانه‌دا، وتیشی: ئێمه ئێستا له‌م جه‌ژنه‌دا یادی ئه‌و هاووڵاتیانه‌مان ده‌که‌ینه‌وه که لێره‌نین و ماڵیان به‌جێهێشتووه له‌پێناوی یارمه‌تی و به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ئاسایش و چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی دابینکردنی ژیانێکی باشتردا بۆ مرۆڤایه‌تی (یادی سه‌ربازه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه).
له‌کۆتایی وتاره‌که‌یدا رایگه‌یاند که ئه‌ڵمانه‌کان ناوبانگێکی باشیان له‌جیهاندا هه‌یه له‌ڕووی هاوکاری و یارمه‌تییه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و کاتانه‌دا که رووداوێکی سروشتی یان فریاگوزاری رووده‌دات مافی خۆمانه شانازی به وڵاته‌که‌مانه‌وه بکه‌ین.
* ئاشكرابوونی شانه‌یه‌کی نازیه نوێیه‌کان و ئاشکرابوونی چه‌ندین تاوان
له‌ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی سوتاندنی خانوویه‌که‌وه له‌باکووری ئه‌ڵمانیا که دوو که‌سی تێدا سووتابوون، شانه‌یه‌کی نهێنی نازیه نوێیه‌کان ئاشکرا بوو که له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین تاوانی کوشتنیان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی بیانی ئه‌نجامدابوو جگه له‌کوشتنی کچه پۆلیسێکی ئه‌ڵمانی، زۆربه‌ی ئه‌و کوژراوانه‌ش که تا ئه‌وکاته پۆلیسی ئه‌ڵمانی بکوژانی ئاشكرا نه‌کردبوون، کوردی باکوور بوون که ساڵانێکی زۆره له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ژیان و ئێستا ئه‌و دۆسیه‌یه له‌به‌رده‌م دادگادا دۆسیه‌یه‌کی گه‌رم و جێی باس و خواستی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و جێبه‌جێکردنه‌و تاوانباران ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 7 که‌س و دوو که‌سیان له 11-12-2011 دا ده‌ستگیرکران.
-PUKmedia