ئه‌فغانستان دژی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی تالیبان نییه له قه‌ته‌ر
ئه‌نجوومه‌نی ئاشتیی ئه‌فغانستان، رۆژی رابردوو، رایگه‌یاند بۆ یارمه‌تیدانی كاری دابینكردنی ئاسایش له ئه‌فغانستان، دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی تالیبان له قه‌ته‌ر نییه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته دوای ئه‌وه دێت كه میدیاكان باسیان له‌وه كرد كه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن نووسینگه‌یه‌ك له قه‌ته‌ر بۆ تالیبان بكه‌نه‌وه و له‌م رێگه‌یه‌وه بتوانن دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌م رێكخراوه توندڕۆیه ئیسلامیه بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاشتیی ئه‌فغانستان ئێستا ده‌ڵێت هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لاریی نییه له كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی تالیبان له قه‌ته‌ر، به‌ڵام هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی وتووێژ له‌گه‌ڵ تالیبان له پێناو ئاشتی له ئه‌فغانستان، ده‌بێ له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تی كابولدا بێت.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاشتیی ئه‌فغانستان له‌مباره‌یه‌وه به بی بی سی راگه‌یاندووه هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی ناتوانێت به بێ ره‌زامه‌ندیی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه، له‌گه‌ڵ تالیبان بكه‌وێته دانوستان.