ئەمرۆ موبارەك دەچێتەوە دادگا

ئەمرۆ موبارەك دەچێتەوە دادگا
دادگای تاوانه‌كان له‌ میسر سبه‌ی ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دادگایی كردنی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلادراوی میسر و حه‌بیب عادلی وه‌زیری ناوه‌خۆی پێشوو و شه‌ش له‌ سه‌ركرایه‌تی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی پێشوو و ئێستا به‌تۆمه‌تی تۆمه‌تباركردنیان به‌ كوشتنی خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ بیست و پێنجی كانوونی دووه‌می پێشوو ده‌ستی پێكرد .

لیستی تۆمه‌ته‌كانیش بریتین له‌ ده‌ركردنی فه‌رمان به‌ به‌كارهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌كردن له‌ خۆپیشانده‌ران به‌مه‌بستی بلاوه‌پێكردنیان ، جگه‌ له‌ تۆمه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی دارایی .
Top