ئێران 5 كەسی تر لەسێدارە دەدات
به‌شی راگه‌یاندنی دادگای پارێزگای سمنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پشت راستكردنی هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی 5 كه‌س له به‌ندیخانه‌ی شاری \""شاهرود\"" رایگه‌یاند: تاوانباران دوو جار داوای لێبوردنیان كردووه به‌ڵام هه‌ردوو جار له لایان دادگای باڵا داواكارییه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و به به‌شداری نوێنه‌رانی دادگا و به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی شاری \""شاهرود\"" پێش هه‌ڵهاتنی خۆر ئه‌و 5 به‌ندكراوه‌كه له‌سێداره دران.
هه‌روه‌ها دادگای پارێزگای ئیسفه‌هان رایگه‌یاند: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پاش ته‌ئكیدی بریاری دادگا له لایان دادگای باڵاوه دوو كه‌س به تاوانی ده‌ستدێرێژی سێكسی له شوێنێكی گشتیدا له‌سێداره ده‌درێن.
هه‌روه‌ها ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه خاتوو \""سه‌كینه ئاشتیانی\"" به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی سێكسی ناشه‌رعی كه بریاری به‌ردبارانكردن به‌سه‌ریدا سه‌پێندرا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌سێداره بدرێت.
جێ به جێ كردنی بریاری له‌سێداره‌دانی تاوانباران به تایبه‌ت مێرمنداڵان له ئێران بوه‌ته‌هۆی ناره‌زایه‌تی ناوه‌نده‌كانی پاراستنی مافی مرۆڤی جیهانی و داوا له‌و وڵاته كراوه له‌سێداره‌دانی تاوانباران به‌م شێوه‌یه رابوه‌ستێنێت."