هیومان رایتس وۆچ: رژێمی سوریا به‌ندكراوه‌كانی بۆ دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان گواستوه‌ته‌وه
ئه‌و رێكخراوه پشت به‌ستوور به‌زانیارییه‌كانی ئه‌فسه‌رێكی سوری له شاری \"حمس\"" ، بڵاویكرده‌وه كه رژێمی سوریا فه‌رمانی بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ركردوه بۆ ئه‌وه‌ی 400-600 به‌ندكراو به‌ره‌و جێگه‌یه‌كی تر بگوازێته‌وه و گواستنه‌وه‌شیان به‌چه‌ند پۆسته‌یه‌ك بووه و به‌شێكیش له به‌ندكراوه‌كان به‌ئۆتۆمبیلی مه‌ده‌نی گوازراونه‌ته‌وه
.به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌ندكراوه‌كان بۆ ناوچه‌ی زه‌یدڵی پارێزگای حمس گوازراونه‌ته‌وه، هاوكات رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه رژێمی سوریا له‌هه‌وڵی فێڵ و خۆدزینه‌وه‌یه له‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
هه‌فته‌ی رابردووش وه‌لید موعه‌لیم رایگه‌یاندبوو كه چاودێرانی بیانی بۆیان هه‌یه سه‌ردانی سوریا بكه‌ن و به‌یاوه‌ری حكومه‌تی دیمه‌شق سه‌ردانی ناوچه جیاجیاكانی وڵات بكه‌ن جگه له دامه‌زراوه‌و جێگه هه‌ستیاره‌كان نه‌بێت.
لای خۆشیه‌وه مارك تونه‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له دیمه‌شق كرد كه رێگه به چاودێران بدات بگه‌نه ئه‌و جێگانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی بكه‌ن."