ئێران نەوتەکەی بایکۆت بکرێت، ناهێڵێت دڵۆپێک نەوت به ته‌نگه‌ی هۆرمزدا ڕه‌ت ببێت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی \""ئیرنا\""، (محەممەدرەزا رەحیمی) گوتی: ئێمە حه‌زمان له دوژمنکاریی نییه، بەڵام رۆژئاواییەکان نایانهەوێت واز لە پڕۆژەکانی خۆیان بهێنن. کاتێک بە هەموو هێزمانەوە بیانگەڕێنینەوە سەر جێگای خۆیان، دوژمنان واز لە پیلانەکانیان دێنن.\""
ئەمه‌ریکا و یەکیەتیی ئەورووپا دوابەدوای بەردەوام بوونی ئێران لەسەر پرۆگرامە ناوکیەکەی، هەوڵ دەدەن سزاکانی سەر ئێران بەرەو بایکۆت کردنی نەوتی ئەم وڵاتە درێژە پێبدەن.
جێگری سەرۆک‌کۆماری ئێران لە کاتێکدا باس لە داخستنی ته‌نگه‌ی هۆرموز دەکات کە هێزە سەربازییەکانی وڵاته‌که‌ی لە نزیک ئەم ته‌نگه‌یه و لەناو دەریاکانی ئازاد‌دا خەریکی مەشقێکی چەند رۆژەن.
ته‌نگه‌ی هۆرموز ئاوی کەنداو و دەریای عەمان تێکه‌ڵی یه‌کتری ده‌کاته‌وه و هاوردە و هەناردەی وڵاتانی کەنداو و ئێران و عێراق بەم ته‌نگه‌یه‌دا ئەنجام دەدرێت.
له هه‌واڵێکی دیکه‌دا، بی.بی.سی، بڵاوی کرده‌وه دوای ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی کۆماری ئسیلامیی ئێران، نرخی نه‌وتی ره‌ش له بازاره‌کانی نیویۆرکدا به رێژه‌ی له سه‌تا دوو به‌رز بۆته‌وه."