سەرۆكی تاڵیبان تیرۆرست نییە

سەرۆكی تاڵیبان تیرۆرست نییە
سەرچاوەیەكى ئێرانى راى گەیاند، ئەمەریكا ناوى (مەلا عومەر)ى سەرۆكى رێكخراوى تاڵیبانى ئەفغانستانى لە لیستى \"گەڕان بەدواى تیرۆریستان\"" دەرهێناوە.

وارگەى ئەلیكترۆنیی (پرێس تیڤى) ئێرانى لە هەواڵێكدا گواستییەوە \""پۆلیسى فیدراڵى ئەمەریكا (ئێف بى ئاى) ناوى (مەلا عومەر)ى سەرۆكى تاڵیبانى ئەفغانستانى لە لیستى گەڕان بەدواى تیرۆریستاندا دەرهێناوە\"".

لە هەواڵەكەدا هاتووە \""ناوى مەلا عومەر لە كاتێكدا لە لیستى تیرۆرى ئەمەریكا دەرهێنراوە كە ئوسامە بن لادن سەرۆكى پێشووى رێكخراوى قاعیدە تا دواساتى ژیانى لەناو ئەو لیستەدا بوو\"".

\""دادوەرى نیۆیۆرك لە دادگەیەكى ساختەدا ناوى عەرەبستانى سعوودیەى لە لیستى تاوانبارانى هێرشى 11ى ئەیلوول/سیپتێمبەرى 2011 رەش كردەوە و ناوى ئێرانى لەناو ئەو لیستە لەگەڵ قاعیدە و تاڵیبان داناوە\""، بەپێى هەمان سەرچاوە.

بڕیار وایە حكوومەتى ئەمەریكا قۆناغێكى نوێى دانیشتنەكانى لەگەڵ تاڵیبان لە سەرەتاى ساڵى داهاتوو دەست پێ بكاتەوە."
Top