عێراقیان جێ هێشت، لە كەنداو دەنیشنەوە

عێراقیان جێ هێشت، لە كەنداو دەنیشنەوە
وەزارەتى بەرگریی ئەمەریكا وەڵامى ئامۆژگارییەكەى ئەم دوایییەى فەرماندەیەكى ئێرانى لەبارەى نەهاتنەوەى باڵەفڕهەڵگرەكانى ئەمەریكاى بۆ كەنداو دایەوە.

دوێنێ سێشەم عەتاوڵا ساڵحى فەرماندەى گشتیی ئێران ئاماژەى بەچوونە دەرەوەى باڵەفڕهەڵگرێكى ئەمەریكا لە كەنداو كرد و راى گەیاند \"ئامۆژگارى ئەو باڵەفڕهەڵگرانە دەكەین كە جارێكى تر بۆ كەندا نەگەڕنەوە\"".

بیل ئەسپیكن گۆتیارى وەزارەتى بەرگریی ئەمەریكا لە وەڵامى ئەو ئامۆژگارییەى ئێران راى گەیاند \""هاتوچۆى باڵەفڕهەڵگرەكانى ئەمەریكا لە كەنداو بەپێى پلان و لە چوارچێوەى رێككەوتنەكانى ئەمەریكا بۆ پاراستنى تەناهى و سەقامگیرى ناوچەكەیە\""، ئاژانسى دەنگوباسى (رۆیتەرز) ئەم هەواڵەى گواستەوە.

زیاتر گوتى \""چالاكیى باڵەفڕهەڵگرەكانى ئەمەریكا لە چوارچێوەى رێككەوتننامە ناودەوڵەتییەكانە و ئامانجى دابینكردنى تەناهییە بۆ هاتوچۆى ئەو كەشتییانەى بازرگانى ناودەوڵەتى دەكەن\"".


-aknews"
Top