یه‌که‌م هه‌نگاو له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی کاندیدی کۆمارییه‌کان له ئایوا ده‌ست پێده‌کات
ده‌نگده‌ران له کڵێسا‌کان، بینای قوتابخانه‌کان و شوێنی تر کۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن.
به پێی دواترین ڕاپرسی له ده‌نگده‌ران وه‌رگیراوه، فه‌رمانداری پێشووی مهسهچوسێتس میت ڕامنی له ئایوا له پێشه‌وه‌ی کاندیداکانی تری کۆمارییه. به جیاوازیه‌کی که‌م، ڕان پۆل ئه‌ندامی کۆنگرێس (نوێنه‌ری ته‌کزاس) له پاش ڕامنیـیه. ڕیک سهنتۆرم سیناتۆری پێشوو(نوێنه‌ری پێنسیلڤانیا) سێیه‌مه به پێی ڕاوه‌رگرتنه‌که.
له پاش چه‌ند ڕۆژ ڕه‌خنه‌گرتن له یه‌کتر، دووشه‌ممه، کاندیدا کۆمارییه‌کان سه‌رنجیان خسته سه‌ر سه‌رۆک ئۆبامای دیموکرات.
ڕامنی ڕه‌خنه‌ی له سه‌رجه‌لی ئۆباما له بواری ئابوری گرت و گوتی،\" ئه‌و گوتی ئه‌گه‌ر له ماوه‌ێ 3 ساڵاندا نه‌توانم باری ئابوری بگۆڕم. من بیر له یه‌ک گه‌ڕ ده‌که‌مه‌وه.\"" ڕامنی گوتی من ئێستا حیساب له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه ده‌که‌م.
به پێی ڕاوه‌رگرتنێکی دووشه‌ممه له گه‌وره‌ترین ڕۆژنامه‌ی ئایوا، دیمۆین ڕێجستر، بڵاوکراوه، وا ده‌رچوبوو له‌سه‌دا 41 ی ده‌نگده‌ران هێشتا بڕیاری یه‌کجارییان نه‌دابوو که ده‌نگ به کام کاندید بده‌ن."