دوو فڕۆکه‌ی سه‌ربازی له ئاسمانی سعوودیه که‌وتنه خواره‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا له هه‌واڵێکی به‌په‌له‌دا، بڵاوی کرده‌وه، ئه‌م دوو فڕۆکه‌یه له ناوچه‌ی \"تبووک\""ی باکووری رۆژئاوای سعوودیه له کاتی مه‌شقی سه‌ربازیدا خۆیان به‌یه‌کتریدا کێشاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازیی سعوودیه که ناوی نه‌براوه، که‌وته‌نه‌خواره‌وه‌ی دوو فڕۆکه‌که‌ی پشت‌ڕاست کردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سعودیه گوتوویه‌تی: فرۆکه‌که‌ی فه‌ره‌نسا له جۆری میراژ و سه‌ر به سوپای فه‌ره‌نسا بووه و فڕۆکه‌که‌ی سعوودیه‌ش له جۆری ئێف15 و سه‌ر به سوپای سعوودیه‌یه.
به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه، فڕۆکه‌وانانی هه‌ردوو فڕۆکه‌که، تویانیوایه به په‌ڕه‌شوت خۆیان فڕێ بده‌نه خواره‌وه."