كۆبوونەوەى رێكخراوى هاریكاریی ئیسلامى لە سعوودیە دەستى پێ كرد
بڕیارە لە كۆبوونەوەى رێكخراوى هاریكاریی ئیسلامى لەبارەى پرسى تایبەت بە سووریا، فەلەستین و هاوكاریی مسوڵمانان بە میانمار گفتوگۆ بكرێ، ئاژانسى دەنگوباسى (ئیرنا)ى ئێرانى ئەم هەواڵەى گواستەوە.
سەرۆك و نوێنەرى زۆربەى وڵاتانى ئیسلامى لەو كۆبوونەوەیەدا بەشدارن و كۆبوونەوەكە تا شەوى ئەمڕۆ دەخایەنێ.
رێكخراوى هاریكاریی ئیسلامى 57 ئەندامى هەیە كە سەر بە وڵاتانى ئاسیا، ئەفریقیا و عەرەبین.