تورکیا و ئێران بۆ ئابووری سوریا لەبیردەکەن

 تورکیا و ئێران بۆ ئابووری سوریا لەبیردەکەن
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە ئەنکەرە و بڕیارە بە بەهای ٣٠ ملیار دۆلار رێکەوتنی ئابووری واژۆبکەن ، لە کاتێکدا ناکۆکی تووندیان هەیە لەسەر کێشەی سووریا.

ئەمرؤ رۆحانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ولاتەکەی گەیشتە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ عەبدوڵڵا گوڵ سەرۆک کۆمار و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.

لێپرسراوانی تورکیا ئاماژەیان بەوەکردووە لەم سەردانەدا رۆحانی و ئەردۆغان واژۆی ٦ گرێبەستی ئابووری دەکەن کە بەهاکانیان دەگاتە ٣٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی.

ئەنکەرە و تاران هەرچەند پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لە گەشەسەندندایە ، بەڵام لە رووی سیاسییەوە وەک دوو رکابەری هەرێمی کاردەکەن و، لە سەر مەسەلەی سوریاش ناکۆکی قوڵیان هەیە.

شتێکی دیکەش کە جێگای باس و خواستی میدیاکانە رۆحانی سەردانی گۆڕی ئەتاتورکی نەکرد وەک نەریتێکی هەموو سەرۆکێک کە سەردانی تورکیا دەکات، هەروەک چۆن ئەردۆغانیش سەردانی گۆڕی خومەینی ناکات کە دەچێتە ئێران.







رووداو
Top