ئەمڕۆ پەرلەمانی ئیسراییل سەرۆک کۆماری نوێ هەڵدەبژێریت

ئەمڕۆ پەرلەمانی ئیسراییل سەرۆک کۆماری نوێ هەڵدەبژێریت
پەرلەمانی ئیسڕاییل، ئەمڕۆ، سێ شەممە سەرۆک کۆماری نوێ هەڵدەبژێریت.



بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس؛ پێنج کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئیسراییل کاندید کردووە.



بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە دانیشتنی تایبەتی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئیسراییل، نوێنەرانی کنێست لە نێو ئەو پێنج کاندیدە سەرۆک کۆماری نوێی ئیسراییل هەڵدەبژێرن.



ماوەی سەرۆکایەتی شیمۆن پرێز، سەرۆک کۆماری ئێستای ئیسراییل لە ٢٣ی تەمووزی ئەمساڵ کۆتایی پێدەێت.



وا پێشبینی دەکرێت لە نێو ئەو پێنج کەسەی خۆی کاندید کردووە، روڤێن ریۆلین(Reuven Rivlin)، وتەبێژی پێشووی پەرلەمان و ئەندامی پارتی لیکود بتوانێت دەنگی پێویست بۆ دەیەمین سەرۆک کۆماری ئیسراییل بە دەستبێنێت.
Top