ڕۆحانی: هاوکاریی ئەمەریکا دەکەین لە عێراقدا، ئەگەر بەرەوڕووی توندڕۆکانی ناوچەکە ببێتەوە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە تەلەڤزیۆنی ئێران بڵاوی کردەتەوە، ڕۆحانی ڕایگەیاند، "پێویستە لەسەر هەموومان ەب قسە و کردار بەڕەوڕووی گرووپە تیرۆریستییەکان ببینەوە."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەیشدا کە تاران دەتوانێت لەگەڵ ڕکابەرە کۆنەکەی کە ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە، هەماهەنگیی بکەن و بەرەوڕووی چەکدارە سوننەمەزهەبەکان ببنەوە، ڕۆحانی دەڵێت "دەشێت بیر لەوە بکەینەوە، بەڵام ئەگەر بێت و ئەمەریکا لە عێراق و شوێنی دیکەیش بەرەورووی تیرۆر ببێتەوە."