زۆرینەى کۆنگرێسمانان پشتیوانییان لە ستراتیژەکەی ئۆباما بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کرد

 زۆرینەى کۆنگرێسمانان پشتیوانییان لە ستراتیژەکەی ئۆباما بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کرد
کۆنگرێسی ئەمەریکا، بە زۆرینەی دەنگ رەزامەندییان لەسەر ستراتیژەکەی (سەرۆک ئۆباما) بۆ چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش دەربڕی.

لەنێو ستراتیژەکەی (باراک ئۆباما)ـدا چۆنیەتیی هاوکاریکردنی ئۆپۆزسیۆنی میانڕۆی سووریا و بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا بەرجەسە بووە، بەڵام هێشتا ئەو ستراتیژەی ئۆباما پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی پیران هەیە.
ستراتیژەکەی (ئۆباما) لەلایەن 273 کۆنگرێسمانەوە پشتیوانیی لێ کرا و 156-ی دیکەیش رەتیان کردەوە کە لە نێویاندا چەندین کۆنگرێسمانی سەر بە دیموکراتخوازەکان و حزبەکەی (ئۆباما)ـی تێدا بووە.
پێشتر کۆماریخوازەکان (باراک ئۆباما)ـیان ناچار کرد تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو ستراتیژە بۆ کۆنگرێس روون بکاتەوە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دایڕشتووە، پێویستیشە هەموو سێ مانگ جارێک راپۆرتێک بەرز بکاتەوە کە تێیدا باس لە وردەکاریی مەشق و راهێنان و ئاستی سوودمەندبوونی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەو چەک و کەلوپەلانەی کە ئەمەریکا بۆی دابین دەکات، کرابێت.
Top