داعش 8 جار شوێنی بارمتە تورکەكانی گۆڕیوە

 داعش 8 جار شوێنی بارمتە تورکەكانی گۆڕیوە
دوای 101 رۆژ دەستبەسەركردنیان، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 20.9.2014، 49 كارمەندی كونسوڵخانەی توركیا لە مووسڵ، لە سنووری نێوان توركیا و سووریا لە شاری ئورفاوە گەڕێندرانەوە نێو خاکی تورکیا.

بەپێی دوایین زانیاری، كە لەلایەن دەزگای هەواڵگری (میت)ـەوە بڵاوكراوەتەوە، دەزگای هەواڵگری ئەلیكترۆنی سەر بە میتی توركیا لەماوەی 101 رۆژی رابردوو بە وردی چاودێری شوێنی ئەو رفێنراوانەی كردووە و 8 جار شوێنی بارمتەكان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە گۆڕدراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی میت، ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی بارمتەكان لەلایەن تیمی سەربازی توركیاوە بووە و بەبێ بەشداری هیچ لایەنێكی دەرەكی و پێدانی پارە لە بەرامبەر ئازادكردنیانەوە.

ئەم 49 كارمەندەی كونسوڵخانەی توركیا، رۆژی 10ـی حوزەیرانی رابردوو لەشاری موسڵ لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەستگیركران.






رووداو
Top