جوانترین تەسریحە بۆ خانمانی بووك لە كوردستان

جوانترین تەسریحە بۆ خانمانی بووك لە كوردستان
جوانكاری كاڕۆلینا - سلێمانی
تەسریحە گونجاوەكان پێویستی بە دەست نیشانكردنی مۆدەی تازە و هەنگاوی لەم جۆرەیە كە لەلایەن هەر خانمێكەوە بۆ خۆی هەڵیدەبژێرێ، ئەمەش وادەكات كە شایستە بێ و لە نزیكەوە مۆدەیەكی رازاوە ببەخشێ، لەم وەرزەی جوانكاری لە كوردستان و لەگەڵ هاتنی مۆدە تازەكانی تەسریحە، بە تایبەت تەسریحەی بووك یان بۆ بۆنە تایبەتەكان، كە ئەمەش یەكێك دەبێ لە گەورەترین گۆڕانكاری كە خانمان لێوەی سوودمەند دەبن، لەلایەن سەنتەری جوانكاری كارۆڵینا وێنەی خانمێكی بووكیان بۆمان ناردووە كە بە تەسریحەیەكی زۆر جوانەوە رازاوەتەوە، ئەمەش دەبێتە یەكێك لە تەسریحەكانی ساڵی 2011 كە رەنگە لە ساڵی داهاتووش خانمانی بووك یان كەسی ئاسایی داوای بكات و لەسەر ئەو ستایلە تەسریحەیە قژی ئامادەبكات، چونكە جوانی ئەو تەسریحەیە لەگەڵ بۆنە و شوێنە گشتییەكان دەگونجێ و مۆدە و جوانیەكی تایبەتیش دەبەخشێ.





Top