درەوشانەوەت لەگەڵ نەخشی گوڵدا بۆ بەهاری ٢٠٢٤

درەوشانەوەت لەگەڵ نەخشی گوڵدا بۆ بەهاری ٢٠٢٤

 

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا نەخشی گوڵەبەڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زاڵ بێت بەسەر پلاتفۆرمەكانی نمایشی جلوبەرگدا، كە بە هەڵبژاردنێكی بەناوبانگ دادەنرێت لەنێو ئەو خانمانەی كە بەدوای ڕوخسارێكی پڕ لە مێینەیی و سەرنجڕاكێشیدا دەگەڕێن.

كراس و پانتۆڵە چاپ كراوەكان بە گوڵی ڕەنگاوڕەنگ: لەم وەرزەدا شێوازی كراس و پانتۆڵی چاپكراو بە گوڵەبەڕۆژەی ڕەنگاوڕەنگ تاقی بكەرەوە، بەو پێیەی یەكێكە لەو دیزاینە باوانەی كە لە پێشانگەی جلوبەرگی بەهار و هاوینی ٢٠٢٤ دەركەوتووە، وە بە شێوەیەكی ڕەسەن و جیاواز دەردەكەوێت، بەتایبەتی ئەو نەخشانەی كە ڕەنگی ئارامیان لەگەڵدا تێكەڵ كراوە، وەك پۆشاكەكانی ماركەی لیۆنار.

پۆشاكی ڕازاوەتەوە لە نەخشی گوڵ بە دوو چین: ئێمە هەڵبژاردنی سێتی گوڵەكانمان بۆ بەهاری ٢٠٢٤ بەم دیمەنە جیاوازە دەست پێدەكەین، كە جلوبرگێكی نەرم لەگەڵ چاپی گوڵ بە ڕەنگی ئارام تێكەڵ دەكات، هەروەها چاكەتێكی تەنكی زیادە لەگەڵ بڕینێكی فراوان،كە ئیلهامبەخشە بۆ خانمان، و بۆ سەفەر و پشووەكانیش گونجاوە.

ئامادەکردنی: شیلان عەلی

 

Top