هەورامان هەوارگەی دڵان

هەورامان هەوارگەی دڵان
هەورامان ئەو ناوچە جوان و دڵڕفێنەی كوردستانە، هەر لەگەڵ ناو هێنانی كۆمەڵێك وێنەی جوان لە مێشك دروست دەكات، ئەوەی شایەنی باسیشە شێوەی دروستكردنی خانووەكانیشی لە سەر دیزاینێكی ئەوتۆ دروست كراوە هەردەم هەورامان بە جوانی دەهێڵێـتەوە بەشێوەیەك هەر یەكێك لە سەر ئەوەیترە، هەورامان لەگەڵ خۆیدا وێنەی كۆكردنەوەی گوێزی خۆماڵی و دروستكرنی كڵاشی پەرۆین و جامانە و شاڵمان و سیاچەمانە و كوبانیمان دێنێتەوە یاد، هەورامان دەكەوێتە باكووری خۆرهەڵاتی كوردستان نزیك بە سنووری ئێران و كوردستان، هەروامان ئەو ناوچەیەی هەردەم شوێنی دیمەنی جوانی كوردەواری و پارێزگاری كەلەپووری كورد بووینە هەر لە بەر ئەم هەموو جوانییەی ئەم ناوچەیە ساڵانە ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری خۆماڵی و بیانی سەردانی ئەو ناوچەیە دەكەن و لە گەڵ سیاچەمانەكەی هەورامان كات بەسەر دەبەن.
Top