قاچەكان بە ئێكسسوارەوە جوانن

قاچەكان بە ئێكسسوارەوە جوانن
قاچی خانمان بە هەر شێوەیەك بێ پێویستی بە گرنگی دان و كاریگەربوون لەسەر شێوەكانی خۆیی هەیە، ئەمەش وادەكات دیمەنێك لە جوانی ببەخشێتە جەستەی خانمان، لە كاتێكدا قاچەكان خۆیان ئاوێنەی جوانی و پاكی و خانمایەتی كچان و ئافرەتان دەردەخات، بوونی پێستێكی ناسك و ڕەنگێكی سپی و بە بریقە لە قاچەكان شایستەی جوانییەكی ڕەها دەبێ، بە تایبەت كاتێك خانمان گرنگی بە قاچەكان دەدەن ئەمەش بە دوور بوون لە ئاوی پیس و هەردەم پاك ڕاگرتن و لێدانی كرێمی نەرم كردنەوە و چارەسەری نەخۆشییەكان، وادەكات كە دیمەنێكی سەرسامی هەبێ، لەگەڵ ئەوەشدا دانانی ئێكسسوارەكانی وەك خڕخاڵ و كریستاڵی ناسك و ئەڵقەی بازنەیی كە لە خوارەوەی قاچەوە دەخسترێ، ئەمەش یەكێك دەبێ لە جوانترین دیمەكانی شێوەی ڕازاندنەوەی قاچەكان بە ئێكسسوارەوە.
Top