ئەوخۆراكانە بخۆ كە هەرسكردنییان ئاسانە

ئەوخۆراكانە بخۆ كە هەرسكردنییان ئاسانە
خۆراكەكان هەموویان وەكو یەك لەهەمان كاتدا هەرس ناكرێن، هەندێكیان هەرسكردنیان ئاسانە واتە زوو بە كۆئەندامی هەرسدا گوزەر دەكەن، هەندێكیشیان درەنگتر هەرس دەبن. ئەو خۆراكانەی كە درەنگ هەرس دەبن و بۆ ماوەیەكی زۆر لەناو گەدەدا دەمێننەوە هەوێن دەبن یان تێكدەچن و چەند ماددەیەكی ژەهراوی پەیدا دەكەن، ئەمەش بارگرانی دەخاتە سەر لەش بۆ رزگاربوون لەم ماددانە. هەرسكردنی هەر یەك لە پرۆتین، چەوری، كاربۆهیدرات، سەوزەوات و میوە جیاوازییان هەیە. بەگشتی هەرسكردنی ئەو خۆراكانە ئاسانە كە رێژەیەكی بەرزی ئاو لەخۆدەگرن بە بەراوردكردن لەگەڵ پرۆتینەكان. سەوزەوات كە لەگەڵ پرۆتین یان لەگەڵ نیشاستەدا تێكەڵ دەكرێن هەرسكردنیان ئاسانتر دەبێت، بەڵام هەرسكردنی پرۆتین و نیشاستە بەیەكەوە لە ژەمێكدا درەنگتر و قوڕستر دەبێت. ئەمەش لەبەر ئەوەیە كە خۆراكە پرۆتینییەكان بۆ هەرسبوونیان پێویستییان بە دەوروبەرێكی ترشAcid هەیە، كەچی نیشاستە یان خۆراكە كاربۆهیدراتییەكان پێویستییان بە دەروبەرێكی تفت Alkaline هەیە بۆ هەرسبوونیان، لەكاتی تێكەڵكردنیان دەوروبەرە تفتەكە زاڵ دەبێت بەسەر ئەنزیمە ترشەكان كە پێویستن بۆ هەرسكردنی پرۆتین، دەرەنجام كرداری هەرسكردن دوادەكەوێت و خۆراكە هەرسنەكراوەكە دوچاری هەوێنبوون Fermentation دەبێت و كێشەی تەندروستی پەیدا دەكات. میوە، سەوزە، پاقلەمەنییەكان، دانەوێڵە هەموویان بەئاسانی هەرس دەكرێن و ماددەی گرنگ لە كانزا و ڤیتامین و پرۆتین بە لەش دەبەحشن. ئەو خۆراكانەی كە هەرسكردنیان ئاسانە تەندروستییانەترن، ماددە خۆراكییەكانیان باشتر بە لەش دەبەخشن، گرفتەكانی پەیوەست بە هەرسكردن كەم دەكەنەوە. هەرسكردنی شووتی و كاڵەك لە هەموو سەوزە و میوەكانی تر ئاسانترە.
Top