ئەو سایتەی شوێنی فلاش میمۆری دەگرێتەوە

ئەو سایتەی شوێنی فلاش میمۆری دەگرێتەوە
ئەو سایتەی شوێنی فلاش میمۆری دەگرێتەوە
گەلێك جاران ئەو فایلانەی كە لەسەر فلاش میمۆری یان هەر ئامرازێكی دیكە كە داتاكانتانی لەسەر خەزن دەكەن، دەسڕێنەوە یان لەناودەچن، لەكاتێكی ئاوادا خۆزگە دەخوازن، شتێك هەبێت كە بەهیچ جۆرێك داتاكانتان لەسەري نەسڕێتەوە، يان بۆ هەمیشە بمێننەوە.
سایتی www.dropbox.com ئەو خەیاڵەی كردۆتە راستی، هەر كاتێك ئێوە بە ئێمل و پاسۆردی خۆتان داخیلی ئەو سایتە بوون بۆكسێك یان بەواتایەكی دیكە درایڤێكی نوێ كە قەبارەكەی تەنیا 10 میگابایتە دادەبەزێتە سەر كۆمپیوتەرەكەتان، ئیدی لەمەولا هەر شتێك كە لەو بۆكسەی بخەن، ئۆتۆماتیكی لە ئینتەرنێتدا خەزن دەبێت. ئەو سایتە هەتا 2 گیگابایت شوێنی بەتاڵ بە خۆرایی دەبەخشێ، بەڵام بە پارەیەكی كەم دەكرێ هەتا 200 گیگاش داتاكانتانی تێدا خەزن بكەن. بەراست چەندە پێویستە ئیمێلێكی خۆتان هەبێ ئەوەندەش پێویستە dropbox خۆتان هەبێت، بۆ ئەوەی كە داتاكانتان هەمیشە بمێننەوە.
Top