سامسۆنگ ئامێرەکانی ناوماڵ دەخاتە بازاڕەوە کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات

سامسۆنگ ئامێرەکانی ناوماڵ دەخاتە بازاڕەوە کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس تیشک دەخاتە سەر نوێترین کۆمەڵەی ئامێرەکانی ناوماڵ لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کە لە چوارچێوەی بۆنەی جیهانی “بەخێربێن بۆ BESPOKE AI” بەڕێوەچوو، کە لە یەک کاتدا لە سێ شاری سیئۆل و پاریس و نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، وسامسۆنگ دیدگای خۆی سەبارەت بە ڕۆڵی تواناکانی پەیوەندیکردن لە باشترکردنی ئەزموونی ماڵەوە دەخاتە ڕوو، هەروەها چۆن زیرەکی دەستکرد کارایی ئامێرەکان بەرز دەکاتەوە.
یۆنگ-هی (جەی ئێچ) هان، جێگری سەرۆک و بەرپرسی بەشی ئەزموونی ئامێرەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، زنجیرە چالاکییەکەی بە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی میدیایی لە سیئۆل بە تەوەری "بەخێر بێن بۆ BESPOKE AI" کردەوە. و ڕوونیکردەوە کە چۆن ئامێرەکانی ناوماڵی سامسۆنگ نەک تەنها لە ئەرکە ئاساییەکانیان سەرکەوتوون، بەڵکو کارایی فراوانتر پێشکەش دەکات لەگەڵ تێکەڵکردنی زیرەکی دەستکرد، دیارترینیان خستنەڕووی شاشەکانی ناو ساردکەرەوە و مەودای گەڕان، و جلشۆر، گۆڕینی ئامێرە تایبەتەکان بۆ سەکۆی کات بەسەربردن و سەنتەری کۆنترۆڵکردنی گونجاو بۆ ئامێرە بەستراوەکانی تری سامسۆنگ لە ڕێگەی SmartThings.
جەی ئێچ هان ڕایگەیاند: "لە سەرەتای خستنەبازاڕی ئامێرەکانی BESPOKE لە ساڵی 2019ەوە، کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس نیشانی داوە کە چۆن دەتوانرێت ئامێرەکان بەپێی پێویستییە ناوازەکانی ماڵ و شێوازی ژیانی هەر بەکارهێنەرێک دابڕێژرێن، و دوای پێنج ساڵ، ئێمە پەردە لەسەر دیدگاکەمان بۆ زیرەکی دەستکرد لە ئامێرەکان لادەدەین، و ناساندنی ئەو بەرهەمانەی کە لەسەر میراتەکەمان لە دیزاینی کەسیدا بنیات دەنرێن بە گەیاندنی پەیوەندی و تایبەتمەندی زیرەکی دەستکردی بەرزکراوە، وە بردنی ئەزموونی بەکاربەر بۆ بەرزاییە نوێیەکان”.
ئامێرەکانی Bespoke AI یەکدەگرنەوە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی مۆدێرن لە ماڵەکەدا
بە Wi-Fi یەکگرتوو، کامێرای ناوەوە، پرۆسێسەری زیرەکی دەستکرد و گونجاندنی SmartThings دەوڵەمەند کراوە؛ نوێترین ئامێرەکانی سامسۆنگ Bespoke AI کارایی و پەیوەندی بەرزتر پێشکەش دەکەن، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ ماڵێکی تەواو زیرەک. سەرەڕای ئەوەش، ناساندنی AI Home، کە شاشەیەکی LCD ی7 ئینچی پەیوەستکراوە.
AI Home تایبەتمەندی دیمەنێکی نەخشەی سێ ڕەهەندی هەیە، کە دیمەنێکی گشتگیرتری ماڵەکەیان بە بەکارهێنەران دەدات، بەم شێوەیەش ئاسانکاری دەکات بۆ ناسینەوە و کۆنترۆڵکردنی هەموو ئامێرە بەستراوەکان. بۆ نموونە دەتوانرێت ئامێری فێنککەرەوە لە ژوورەکانی تردا ڕاستەوخۆ لە ڕووکاری AI Home لەسەر ئامێری چێشت لێنان لە ناو چێشتخانەوە کارپێبکرێت و ڕێکبخرێت.
زیرەکی دەستکرد توانای نوێ لە ئامێرەکانی ماڵەوەی سامسۆنگ پێشکەش دەکات
چالاکییەکەی BESPOKE AI لە سیئۆل دەستیپێکرد بە گشتگیرترین بەرهەم لە نێوان سێ شوێنەکەدا، لەنێویاندا 14 نمایشی نوێ وەکو ساردکەرەوەی دەرگای فەرەنسی BESPOKE لەگەڵ AI Family Hub™+، کۆمەڵەی Bespoke Infinite Induction، Bespoke AI Laundry Combo™، و گسکی کارەبایی Bespoke Jet Bot Combo™ AI ، Bespoke Jet AI™، Bespoke Cube™ Air Infinite Line، نوێترین ساردکەرەوەی 4 دەرگا بۆ ساڵی 2024 بە تەکنەلۆژیای peltier، و داهێنانی زیادە.
ساردکەرەوەی دەرگای فەرەنسی 4 دەرگای لەگەڵ AI Family Hub™ وەک ناوەندێکی سەرەکی بەڕێوەبردنی خۆراک کاردەکات، ساردکەرەوەکە بە ئامێرەکانی تری ناوماڵەوە دەبەستێتەوە. AI Family Hub™+ شاشەیەکی گەورەی LCD ی هەیە کە دەکەوێتە پانێڵی پێشەوەی ڕاستی ساردکەرەوەکە. ساردکەرەوەکە بە تەکنەلۆژیای AI Vision Inside دەوڵەمەند کراوە، کامێرای ناوەوە بەکاردەهێنێت بۆ ناسینەوەی 33 جۆر خۆراکی تازە کە لەناوەوە هەڵگیراون،.
بەرهەمە دیارەکانی دیکە بریتین لە Bespoke Jet Bot Combo™ AI، کە گسکی کارەبایی و پاککەرەوەیەکی ڕۆبۆتی فرە کاراییە و تواناکانی بە زیرەکی دەستکرد بەڕێوەدەبرێن، لەنێویاندا تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ناسینەوەی زیرەکی دەستکرد. سیستەمی ناسینەوەی زیرەکی دەستکرد چەندین ئەرکی جۆراوجۆر بەکاردەهێنێت، وەک ناسینەوەی شتەکانی زیرەکی دەستکرد کە بە مۆدێلێکی پێشکەوتووی تۆڕی دەماری فێربوونی قووڵ (DNN) و کامێرا کاردەکات.
ئەم ساردکەرەوەی بنکە زۆر فراوانە بەپێی پێوەرە ئەوروپییەکان پلەی کارایی وزەی "A"ی هەیە، ئەمەش بەهۆی کۆمپرێسەری ئینڤێرتەری داهێنەرانەی سامسۆنگەوە کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات. جگە لەوەش، جۆری نوێی جلشۆرەکان کۆمەڵێک مۆدێل لەخۆدەگرێت کە پاشەکەوتکردنی وزە تا A-10%، A-20%، و تەنانەت مۆدێلێکی زیادەی پاشەکەوتکردنی وزەی A-40% پێشکەش دەکەن. شایەنی باسە مۆدێلی A-40% کە کارایی وزەی بەرز بەکاردەهێنێت، تایبەتمەندی تەکنەلۆژیای Bubble Shot ی هەیە، کە ئاو دەپارێزێت و کاتەکانی خول کەمدەکاتەوە بە سووڕانەوەی ئاوەکە لەناویدا و دابەشکردنی بەسەر تەواوی جلەکاندا.
شۆڕشکردن لە داهاتووی کەلوپەلی ناوماڵ
سامسۆنگ لە ئاستی جیهانیشدا توانای گۆڕینی هەموو ئامێرەکانی پەیوەست بە Wi-Fi ئاشکرا کرد. ئیکۆسیستەمی SmartThings بەردەوامە لە پەرەسەندن، و بەمە بەکارهێنەران دەتوانن زیاتر بەکارهێنانی وزەیان کەم بکەنەوە دوای کڕین. تایبەتمەندیەکانی وەکو بارگاویکردنەوەی نموونەیی Optimal Charging توانای بەڕێوەبردنی ستراتیژی بە بەکارهێنەران دەدەن بۆ بەڕێوەبردنی وزەکان. بە SmartThings Energy بەکارهێنەران دەتوانن بە ئاسانی چاودێری و کۆنترۆڵی بەکارهێنانی کارەبای ئامێرە بەستراوەکانی سامسۆنگ بکەن. جگە لەوەش کۆمپانیای سامسۆنگ بەنیازە بەم زووانە بەرنامەیەکی نوێی پاداشتی سامسۆنگ Samsung Rewards بناسێنێت، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات مۆری ڕۆژانە بەدەستبهێنن لە ڕێگەی گەیشتن بە ئامانجەکانی پاشەکەوتکردنی وزە بە بەکارهێنانی دۆخی AI Energy.

Top