ماوسیش كرا بە ئەنگوستیلە

ماوسیش كرا بە ئەنگوستیلە
كۆمپانیای جینۆس كە یەكێكە لە بەرهەمهێنەرەكانی كۆمپیوتەر و ئامڕازەكانی پێوەند بە كۆمپیوتەرەوە، ماوسێكی بەرهەم هێنا كە لە شێوەی ئەنگوستیلە لە پەنجە دەخرێت و سایزێكی بچووك و سەرنجڕاكێشی هەیە. بەشی پەد و سكرۆلەكەی لەسەر ئەنگوستیلەكەیە. هەروەها هەردوو دوگمەی لای راست و چەپ بوونەتە نەقیمەی ئەنگوستیلە. بە پەنجەی گەورە دەتوانی فەرمانەكان جێبەجێ بكەی. رێژەی هەستەوەری ئەو ماوسە یەكهەزار خاڵ لە ئینجێكدایە. هەروەها ماوسەكە وایەرلەیسە. دەتوانی لە دووری 10 مەتر لە كۆمپیوتەر فەرمانەكان جێبەجێ بكەی. كێشەكەی تەنیا 12 گرامە و بەهۆی USBی كۆمپیوتەرەوە شەحن دەبێتەوە.
Top