پرۆگرامێكی بەهێز بۆ دروستكردن و رایت كردنی DVD.

پرۆگرامێكی بەهێز بۆ دروستكردن و رایت كردنی DVD.
گەلێكن ئەو پرۆگرامانەی كە ئەركی رایت و دانانی ژێرنووس و دروستكردنی مینۆی فیلمەكانیان بە ئەستۆیە. پرۆگرامی Media DVD Creator یەكێك لەو پرۆگرامە بەهێزانەیە كە بۆ رایتكردنی فیلم لەسەر DVD بە توانای فیلمی ئەسڵی هەیە.
ئەو پرۆگرامە پشتیوانی لە گشت فۆرماتەكانی ڤیدیۆیی دەكات و راستەوخۆ دەتوانی فایلە ڤیدیۆییەكان لەسەر DVD خەزن بكەی، توانایەكی سەرنجڕاكێشی پرۆگرامەكە ئەوەیە كە دەتوانی مینۆ بۆ DVDیەكان دروست بكەی. دروستكردنی مینۆ و رایت كردن هەموو بە چەند كلیكێك جێبەجێ دەبێت. هەروەها دەتوانی بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە ژێرنووس لەسەر فیلمەكان دابنێی. بڕینی بەشێك لە فرێمی ڤیدیۆ و هەروەها بڕین و بچووكردنەوەی سایزی وێنە ڤیدیۆییەكان لە تواناكانی ئەو پرۆگرامەن. خێرایی زۆر لە رایتكردنی ڤیدیۆیەكانیش یەكێكە لە تایبەتمەندییە سەرنجەكانی پرۆگرامەكە.
Top