ماوسە نوێیەكەی مایكرۆسۆفت و توانایەكی بەرچاو
ئەمساڵ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ماوسێكی نوێی بەرهەم هێناوە كە دەكرێ بڵێین ركابەرێكی جددیە بۆ ماوسەكەی ئەپڵ. دوگمەكانی ئەو ماوسە زۆر جوان و سەرنجڕاكێشن، بەشی رەنگی رەساسی پێشەوەی ماوسەكە بۆ سكرۆل كردن لەنێوان لاپەڕەكاندا سوودی لێوەردەگیرێت. ماوسەكە تەواو لەمسییە و پێویست بە داگرتنی دوگمە ناكات، تەنیا بە لەمس ئەركەكان جێبەجێ دەكات.