باڵندە توڕەكان جارێكی دیكە گەڕانـەوە

باڵندە توڕەكان جارێكی دیكە گەڕانـەوە
ڤێرژنی نوێی باڵندە توڕەكان “Angry birds” بەناوی Angry birds rio” سەرلەنوێ لەلایەن كۆمپانیاكەی خۆیەوە بە هەندێك توانای دیكەوە لەسەر ئینتەرنێت داندرا و لەماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە دە ملیۆنی لێ دابەزێندرا. ڤێرژنی نوێی باڵندە توڕەكان وەك ڤێرژنەكانی پێشوو لەباری گرافكیەوە زۆر بەهێزە. Rio كە كاراكتەرێكی كارتۆنییە، لەنێو گەمەكەدا زیاد كراوە، لەو یارییەشدا دیسان بەرازە قەشمەرەكان خەریكی دزینی هێلكەی باڵندەكانن و باڵندەكانیش توڕە دەبن، بەند كردنی باڵندەكان هێندەی دیكە توڕەیان دەكات. Rio لەو یارییەدا یارمەتی باڵندەكان دەدات كە خۆیان لە چنگ بەرازەكان رزگار بكەن. یارییەكە 225 قۆناغی هەیە. لە بواری دیزاینەوە سەرنجڕاكێشە. یارییەكە بەبێ سێتەپكردنە سەر كۆمپیوتەر دەكرێت یاری پێ بكرێت.
Top