فلاش میمۆری و SSD خێرا و كارا

فلاش میمۆری و SSD خێرا و كارا
ئەوانەی شارەزای بواری تەكنەلۆژیای نوێن، دەزانن كۆمپانیای Western Digital كە بە كورتكراوەی دوو پیتی (WD) ناسراوە و كۆمپانیایەكی ئەمەریكایەیە، لە بواری بەرهەمهێنانی هارد و فلاش و SSD بە كورتی ئەو ئامێرانەی بۆ هەڵگرتنی داتاكان دەگونجێن ناوێكی ناسراوە.
كۆمپانیای ناوبراو لەو ماوەیەدا چەند ئامێرێكی هەڵگرتنی داتای بەرهەمهێنا كە لە پێشانگای ساڵانەی CESدا خستیەڕوو.
یەكێك لەو ئامێرانە SSDیەكی 8 ترابایتی بوو و لە USB 3.2 سوودی وەردەگرت.
یەكێكی دیكە لەو ئامێرانە فلاش میمۆری Ultra Dual Drive Luxe
بوو. فلاش میمۆرییەك كە جیاوازە لە هەموو ئەو فلاش میمۆریانەی تا ئێستا بەرهەم هاتوون هەم لە خێراییدا و هەم لە قەوارەی هەڵگرتنی داتاكان.
قەوارەی فلاش میمۆرییەكە یەك ترابایتە و دوو جۆری لێبەرهەم هاتووە. یەكێك بۆ لاپتۆپ و ئەوەی دیكە بۆ مۆبایل.
Top