مانچسته‌ر سیتى رِۆبینهۆ ناوێت
یانه‌ى مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزى بلاَوى كرده‌وه كه نایانه‌وێت یاریزانى به‌رازیلی (رِۆبینهۆ) بگه‌رِێته‌وه بۆ یانه‌كه‌یان و ئاماده‌ن ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و یاریزانه ببن.
رِاهێنه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتی (مانشینی) ئاماده‌یی خۆى نیشانداوه بۆ ده‌ستبه‌رداربون له‌و یاریزانه و به‌نیازن له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ئاڵوگۆرِی پێبكه‌ن له‌گه‌ڵ یاریزانى هێڵی ناوه‌رِاست (یایا تۆرێ)ـى كۆدیڤوارى.
شایانى باسه ئێستا رِۆبینهۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل له مۆندیالى باشورى ئه‌فریقایه.