كاكا نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجام ده‌درێت

كاكا نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجام ده‌درێت
گولاَن-ساڵح محمد
یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و یانه‌ى رِیال مه‌دریدی ئیسپانى (رِیكاردۆ كاكا) دواى كۆتایی هاتنى یاریه‌كانى مۆندیالى باشورى ئه‌فریقا نه‌شته‌رگه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.

رِۆژنامه‌كانى به‌رازیل بلاَویان كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆى ئه‌و ئازاره‌ى كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ توشی بوه‌ كاكا دواى كۆتایی هاتنى مۆندیال نه‌شته‌رى ئه‌نجام ده‌دات، به‌لاَم ئاماژه‌یان به‌ جۆى نه‌شته‌رگه‌ی و شوێنى ئازاره‌كه‌ى كاكا كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ى بۆ ئه‌نجام ده‌دات نه‌كروه‌.

كاكا رِوبه‌رِوى رِه‌خنه‌یه‌كى زۆر بوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن هانده‌رانى رِیال مه‌درید و به‌رازیل به‌هۆى دابه‌زینى ئاستى و پێشكه‌ش نه‌كردنى ئاستێكى به‌رز له‌ یاریه‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یانه‌ى رِیال مه‌درید.
Top