فابیانۆ ئاره‌وزده‌كات بچێته‌ یانه‌ى میلان یان مانچسته‌ر یونایتد

فابیانۆ ئاره‌وزده‌كات بچێته‌ یانه‌ى میلان یان مانچسته‌ر یونایتد
گولاَن-ساڵح محمد
هێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و یانه‌ى سیڤیلیه‌ى ئیسپانى (لویس فابیانۆ) ئاشكرایی كرد كه‌ یانه‌كه‌ى جێده‌هێڵێت و رِوده‌كاته‌ یه‌كێك له‌ یانه‌كانى مانچسته‌ر یونایتدى ئینكلیزی یان ئه‌ى سی میلانى ئیتاڵى.

فابیانۆ بلاَوى كرده‌وه‌: سه‌رسامم به‌ شێوازى یاری كردنى خولى ئینگلیزى به‌تایبه‌ت یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد، ئاره‌زو ده‌كه‌م له‌یانه‌ى ئه‌ى سی میلانى ئیتاڵى یان مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى یارى بكه‌م.

هه‌روه‌ها فابیانۆ رِه‌تى كرده‌وه‌ بچێته‌ یانه‌ى تۆتنهام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌دورى زانى ئه‌و یانه‌یه‌ ببێته‌ خاوه‌نى نازناو له‌ وه‌رزه‌كانى داهاتوو.

فابیانۆ له‌ 40 یارى كه‌له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل ئه‌نجامى داوه‌ توانیویه‌تى 27 گۆڵ تۆمار بكات.
Top