كچه‌ كوردێك دوو میدالیای زێری له‌ پاڵه‌وانێتی ئاسیا به‌ ده‌ستهێنا

كچه‌ كوردێك  دوو میدالیای زێری له‌ پاڵه‌وانێتی ئاسیا به‌ ده‌ستهێنا
رێبین ره‌مزی

كچه‌ یاریزانی كورد و شاری هه‌ولێر گولستان مه‌حمود توانی دوو ملوانكه‌ی زێر له‌ پاڵه‌وانێتی ئاسیابۆ گۆره‌پان و مه‌یدان له‌سه‌ر ئاستی لاوان به‌ ده‌ستبهێنێت كه‌ ئێستا یارییه‌كان له‌ هانۆی پایته‌ختی ڤێتنام به‌رێوه‌ ده‌چێت، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ له‌سه‌ر ئاستی كچان ته‌نیا به‌ یه‌ك یاریزان به‌شداری كردبوو، به‌لاَم گولستان توانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ مێژووی بۆ خۆی و بۆ شاره‌كه‌ی تۆمار بكات، گولستان توانی له‌ راكردنی 800م و 400م دوو ملوانكه‌ی زێر به‌ ده‌ستبهێنێت هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو پێشبركێكه‌ یه‌ك كاتژمێر بوو.
Top