ئه‌ڵمانیا: پیاوێك وتارێكی ئاگرینی هیتله‌ر بۆ زه‌نگی مۆبیاله‌كه‌ی داده‌نێ و له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیرده‌كرێ
پیاوێكی ئه‌ڵمانی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیاوه رووبه‌رِووی پێنج ساڵ ده‌ستگیركردن ده‌بێته‌وه به تۆمه‌تی ره‌واج پیدانی بیرۆكه‌و فه‌لسه‌فه‌ی نازییه‌ت و رابه‌ری رۆحی نازییه‌ت "ئه‌دۆڵف هێتله‌ر".
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پۆلیسی ئه‌ڵمانی پیاوێكی ئه‌ڵمانی ده‌ستگیر كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه له‌سه‌ر شاشه‌ی ئامێری مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی رابه‌ری رۆحی نازییه‌ت ئه‌دۆڵف هێتله‌رو خاچه شكاوه‌كه‌ی سیمبولی نازییه‌تی دانابوو، هه‌روه‌ها بۆ تایتل و زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ی پارچه‌یه‌ك له وتاره هه‌ره ئاگرینه‌كانی هیتله‌ری دانابوو وله‌كاتێكدا ئه‌و پیاوه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی بۆ هات یه‌كێك له پیاوانی پۆلیس گوێی له ئاوازی مۆبیاله‌كه‌ی بوو كه یه‌كێك بوو له وتاره هه‌ره ئاگرینه‌كانی هیتله‌ر بۆیه ده‌ست به‌جێ ئه‌و پۆلیسه پیاوه‌كه‌ی ده‌ستگیركردوو دوای بردنی بۆ باره‌گای پۆلیس كاتێك ته‌واوی مۆبیاله‌كه‌یان پشكنی دیتیان وێنه‌ی رابه‌ری رۆحی نازییه‌ت ئه‌دۆلف هیتله‌ری له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ وێنه‌ی خاچه شكاوه‌كه كه سیمبولێكه بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی رایخی سێیه‌م.
دوای لێكۆڵینه‌وه پۆلیس رایگه‌یاند ئه‌و پیاوه هانی توندوتیژی و ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌دات و مافی ئازادی و ژیانی ئه‌وانیدیكه پێشێل ده‌كات.بۆیه برِیاریدا ئه‌و پیاوه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌ستگیر بكات.