خوڵى لاوانى پله یه‌ك ده‌ستى پىَ كرد
رۆژى دووشه‌ممه له چه‌ند یاریگایه‌كى كوردستان چه‌ندین یارى گرنگ له خوڵى لاوانى یانه‌كانى پله یه‌كى كوردستان به‌رێوه چوو .
به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى تۆپى پىَ كوردستان .به‌به‌شدارى 15یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان و 9یانه له شارى هه‌ولێرو 6یانه له سلێمانى یارییه‌كانى خولى لاوانى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان ده‌ستى پىَ كرد وكه یارییه‌كانیشى به سیسته‌مى خوڵێكى یه‌ك قۆناغى ئه‌نجام ده‌درێت .رۆژى دووشه‌ممه‌ش چه‌ند یارییه‌كى گرنگ له گۆروپى یانه‌كانى شارى هه‌ولێر ئه‌نجامدرا. یانه‌ى پیشه سازى رووبه‌روى یانه‌ى ئاسۆ بووه له‌م یاریشدا یانه‌ى ئاسۆ به‌ئه‌نجامى (8-7)گۆڵ باروه بوو به لێدانى سزاى یه‌ك لاى كه‌ره‌وه و پێشكه‌وتن رووبه‌رووى یانه‌ى هه‌لۆ بووه له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌لۆ به‌ئه‌نجامى (6-5) گۆڵ له یانه‌ى پیشه سازى برده‌وه،برایه‌تیش میواندارى یانه‌ى گاره ى كرد‌و یارییه‌كه‌ى به ئه‌نجامى گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر لىَ برده‌وه ،وزاخۆ له‌سه‌ر یاریگاى بارزان رووبه‌رووى یانه‌ى ئالاَ بووه یارییه‌كه‌ى به‌ئه‌نجامى (3-1)گۆڵ برده‌وه