نادال پاڵه‌وانیه‌تى ویمبڵدۆنى به‌ده‌ستهێنا

نادال پاڵه‌وانیه‌تى ویمبڵدۆنى به‌ده‌ستهێنا
گولاَن/ساڵح محمد
یاریزانى ئیسپانى رِیزبه‌ندى یه‌كه‌مى جیهان (رِافائیل نادال) له‌یارى كۆتایی جامى ویمبڵدۆنى به‌ناوبانگ توانى به‌ئه‌نجامى سێ كۆمه‌ڵه‌ى بێ به‌رامبه‌ر له‌ یاریزانى چیكی (تۆماس بیردیچ) بباته‌وه‌ و نازناوى پاڵه‌وانیه‌تى ویمبڵدۆن به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌نجامى كۆمه‌ڵه‌كانیش (6-3) و (7-5) و (6-4).

نادال له‌ساڵى 2008 هه‌مان نازناوى به‌ده‌ستهێنا و كۆى نازناوه‌كانى پاڵه‌وانیه‌تى ویمبڵدۆنى گه‌یانده‌ دوو نازناو ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى پێوانییه‌ كه‌ هیچ ئیسپانیه‌ك به‌ده‌ستى نه‌هێناوه‌ تائێستا.
Top