هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ دابەشدەکرێت

هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ دابەشدەکرێت
بڕیار وایه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فەرمانبەران بكرێته‌وه‌ و چه‌ند وه‌زاره‌تێك مووچه‌ وه‌ربگرن.

به‌پێی ئه‌و زانیارییەکان، بڕیاوایه‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، هەریەک لە وەزارەتەکانی ئه‌وقاف، په‌روه‌رده‌، ڕۆشنبیری و خوێندنی باڵا مووچه‌ی مانگی تەمموز وه‌ربگرن.

سەرەڕای پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوتكردنی مووچە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تا ئێستا بەشێکی زۆر لە فەرمانبەران مووچەی مانگی تەمووزی رابردوویان وەرنەگرتووە.




باسنیوز
Top