ناوی ئەو جۆرە گەنمانەی كە لە سایلۆكان وەردەگیرێن دیاریكران

ناوی ئەو جۆرە گەنمانەی كە لە سایلۆكان وەردەگیرێن دیاریكران
گوڵان/بەهادین
دوابەدوای ئاگاداریی پێشترمان بۆ جووتیاران دەربارەی بڕیاری هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و بازرگانی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ تایبەت بە وەرگرتنی گەنمی ورد واتا گەنمی نان بۆ وەرزی چاندنی ئەم ساڵ 2016- 2017 لەلایەن سایلۆكانی هەرێمی كوردستانەوە، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە چاكی زانی كە جووتیارانی كوردستان بەو جۆرە گەنمانە ئاشنا بكات كە دەچێنرێن و ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە: ( ئەدەنە 99، جیهان 99، شام 6، شام 8، سەیف ئەلقائید، بەنكال(( بەرشەلۆنە))، تەمموز 2، ئاراس، ئیبا 99، سابیر بەگ، بۆڕۆ، سكێترۆ، رەشید، بەرەكە).
Top