سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی پێویست بۆ چاكسازیی بەنداوەكان تەرخاندەكات

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی پێویست بۆ چاكسازیی بەنداوەكان تەرخاندەكات
گوڵان/بەهادین جەلال



لەسەر داوای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە نووسراوی فەرمی و بە هەوڵی تایبەتی خودی وەزیر بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و بەردەوامبوونی كاركردنی بەنداوەكان، بە فەرمانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی درا بە تەرخانكردن و دابینكردنی ئەم گوژمانەی خوارەوە بۆ ئەو بەنداوانە وەك بوودجەی پێویست بۆ كاری چاكسازیی هەنووكەیی:

1- بەنداوی دوكان 800000000 هەشت سەد ملیۆن دینار.

2- بەنداوی دەربەندیخان 1000000000 یەك ملیاردینار.

3- بەنداوی دهۆك 405000000 چوارسەدو پێنج ملیۆن دینار.
Top