ئینستیووتی ئەمریكی كوردی بۆ توێژینەوەو گەشەپێدان و راوێژی ئابووری لەهەولێر دەكرێتەوە

ئینستیووتی ئەمریكی كوردی بۆ توێژینەوەو گەشەپێدان و راوێژی ئابووری لەهەولێر دەكرێتەوە
گوڵان- بەهادین جەلال
عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە خاتوو تارا شوانی سەرۆكی ئینستیووتی ئەمریكی كوردی بۆ توێژینەوە گەشەپێدان و راوێژی ئابووری، لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون ئامادەی بوو، باس لە ئامانجی دامەزراندنی ئەو ئینستیووتە كرا كە بەم نزیكانە لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، خاتوو تارا شوانی روونی كردەوە كە ئامانج لە كردنەوەی بریتییە لە گەشەكردن و بەرزركردنەوەی ئاستی سێكتەری ئابووری لە هەرێمی كوردستان، لە میانی دیدارەكەشدا و داوەتنامەیەكی پێشكەش بە وەزیر كردو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئامادەبوونیان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی كردنەوەی ئینستیۆتی ئەمریكی كوردی بۆ توێژینەوە گەشەپێدان و راوێژی ئابووری لە رۆژی 19/12/2016 لە شاری هەولێر، لەلای خۆشییەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای خۆشحاڵی و ئامادەبوونی لە كردنەوەی ئینستیووتەكە روونی كردەوە كە بەشداریی پەنێلێك دەكات و تێیدا باس لە رەوشی كەرتی كشتوكاڵ و پێشخستنی ئەم سێكتەرە دەكات وەك سەرچاوەیەكی گرنگی داهات بۆ هەرێمی كوردستان، شایانی باسە ژمارەیەك لە پسپۆڕو شارەزایان و پەیوەندیدارانی بواری ئابووری بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی ئینستیووتی ناوبراو دەكەن.
Top