نرخی مەترێك زەوی بازرگانی لە هەولێر-سێتاقان دەگاتە 6 هەزار دۆلار

نرخی مەترێك زەوی بازرگانی لە هەولێر-سێتاقان دەگاتە 6 هەزار دۆلار
بەهای بەرزترین و نزمترین رووبەری یەك مەتری زەوی شوێنە بازرگانییەكان لە شاری هەولێر بڵاودەكرێتەوە. بەپێی داتاكان نرخی مەترێك زەوی بازرگانی لە هەولێر دەگاتە 6 هەزار دۆلار و، گەڕەكی سێتاقانیش لە ئیمپایەر گرانترە.



بەپێی نێوەڕۆكی بەشێك لە راپۆرتی مانگانەی كۆمپانیای حاجی سەلام بۆ خانووبەرە و راوێژكاری، كە تایبەتە بە بەهای خانوو، زەوی نیشتەجێبوون، زەوی و شوێنە بازرگانییەكان،بەرزترین نرخی شوێنی بازرگانی لە شەقامە سەرەكییەكانی هەولێر دەكەوێتە شەقامی سێتاقان و نزمترین شوێنیش دەكەوێتە هەڤاڵان و عەدالە (گەڕەكی راستی).



بڕیارە راپۆرتەكە لە رۆژانی داهاتوودا بڵاوبكرێتەوە و وردەكاری جووڵە و بەهای فرۆشتن و بەكرێدانی زیاتر لە 75 گەڕەكی هەولێری بە داتا و زانیاریی ورد تێدا شیكراوەتەوە، ئەویش دوای وەرگرتنی بەهای نزمترین و بەرزترین نرخ و دیاریكردنی تێكڕای بەهای نرخ لەو شوێنانە.



لە راپۆرتەكەدا دەركەوتووە نرخی زەوی بازرگانی لە گەڕەكی سێتاقان لە نرخی زەوی بازرگانی لە گەڕەكی ئیمپایەر و گەڕەكە نوێیەكانی دیكە بەرزترە، ئەمەش بەهۆی جووڵەی شوێنەكە و زۆری خواست لەسەری.













رووداو
Top