رۆڵی ئافرەت لە شۆڕشەکانی کورد ... (( ئەسرین شوانی ))

رۆڵی ئافرەت لە شۆڕشەکانی کورد  ...  (( ئەسرین شوانی ))
رۆڵی ئافرەتی کورد لە شۆڕشەکانی گەلی کوردا زۆر کاریگەر بووە، ھەر لەسەرەتاوە گەر بە شێوەی سادەش بوو بێت، بۆیە ئەگەر ئافرەتی کورد راستەوخۆ بەشداری شۆڕشی چەکداریشی نەکردبێت ھەمیشە داینەمۆی شۆرش بووە، لەبەر ئەوەی ھەموو شۆرش و بزوتنەوە کوردایەتیەکان لەسەرتاسەری کوردستان دا بە نان و پێخۆری ئافرەتی کورد پەروەردە بوون و ھێچ سەرکردەیەکی کورد و دوا پێشمەرگەی کوردستان نییە سەدان جار و ھەزاران جار لەسەر خوانی ئافرەتانی کورد بە نانەرەقی دایکان و خوشکانیان رووبەرووی دوژمنان نەبوبێتنەوە، داستانی سەروەریان تۆمار نەکردبێت، جگە لەوەی زۆربەی پێشمەرگەی کوردستان ھاوسەردار بوونەو لە شاخ ھاوسەرەکانیان شان بە شانی ھاوژینەکانیان لەشاخ بوونەو ھیچیان لە پێشمەرگەیەک کەمتر نەبووە، زۆرجار رۆڵی گەورەتریان گێڕاوە دوژمن لەسەر دەستیان شکستیان ھێناوە چونکە ئافرەتی کورد ھەم پێشمەرگە بووە بۆ ھاوسەرە پێشمەرگەکەی و پشت و پەنای بووە لەگەڵ ئەوەش دا زۆربەیان ڕۆڵی گەورەیان لە بە رۆشنبیرکردنی دەوروبەرەکەیان بینیوەو لە چارەسەرکردنی بریندارو ورە بەخشینەوە بە دەوروبەر ڕۆڵی گاریگەریان ھەبوە،لەگەڵ ئەوەش دا ژنی کورد بەتایبەت ئەو ئافرەتانەی لەگەڵ ھاوسەرە پێشمەرگەکانیان لە شاخ بوونە ڕۆڵی پێشمەرگەو پاڵەوانیان بینیوەو ھەمێشە ورەیان بە پێشمەرگەی قارەمانی گەلەکەیان بەخشیوە.
لەگەڵ ئەوەش دا ئافرەتی کورد لە ئێستادا ھیچیان لە پیاو کەمتر نیە چ وەک و جەنگاوەرێک چ وەک کاری بەرێوەبردن ئەوەتا دەبینین ژنانی کورد لەرۆژئاوا شکستیان بە دڕندەترین تیرۆرستانی داعش ھێناو بۆ جیھانیان سەلماند کە ئافرەتی کورد ئەوانەن کە موستەحیلات ئەکەن بە راستی و وەک و پیاو مەترسی دارترین سەنگەر بەرامبەر دۆژمنان دەگرن جگە لەوەش لە کاری بەرێوەبردن و بەشداری کردن لە سیاسەت و بەرێوەبردنی حکومەت دا ئافرەتی کورد کەمتر نیە لە پیاوان و رۆڵی پیاو دەبینێت و بێ کەموکوڕێشە لە ھەنگاوەکانی ھەر وەک دەبینین کە لە حکومەتی ھەرێم دا لە ھەموو کابینەکانی حکومەتی ھەریم بەتایبەت لە کابینەی نۆدا چەندین ئافرەت لە پۆستی زۆر ھەستیاردا دەستبەکارەو رۆڵی بەرچاو دەگێرێت کەئەوەش نیشانەی پێشکەوتنی گەلی کورد دەرەخات جگە لەوەش لە مێژوی کۆن و تازەدا چەندین ژنی ھەڵکەوتوی کورد ناویان دەرەخشاوە لە لاپەڕەکانی مێژوی پڕلەسەروەری وەک و حەپسەخانی نەقیب و چەندین کەڵەژنی تر کە سەلمێنەری ئەوەن کەوا ژنانی کورد ئیسپاتیان کردوە بۆ عالەمی سەر روی زەمین کە میللەتێکی زیندون و ھەر بە زیندویی دەمێننەوە، ھەر ئەوەش بوە کەوا دوژمنانی گەلەکەمان زەندقیان لە کەڵەژنانی گەلەکەمان چوە و بە سێدارەدانی شۆڕەژنانی ئازاو بوێری کورد ویستویانە کاروانی پڕلەسەروەری گەلەکەمان چەق بەست بکەن وەک و لەیلا قاسمی ھەمیشە زیندوو کە لەسەر پەتی سێدارە بە ھوتافی بژی کوردو کوردستان پەتی سێ دارەی لەمڵ ناو بۆ دواجار بە شانازیەوە سەری نایەوە بەڵام بۆ گەلەکەی و ئافرەتی کورد گەورەترین قارەمانێتی تۆمار کرد. ئەوەش نیشانەی پێشکەوتنی گەلی کوردە لە ھەموو لایەکەوەوە ئەو بەربەستە دەروخێنێت کەلە نێوان پیاو و ئافرەت دا ھەیە

ئەسرین شوانی
Top